بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پزشکیان لە داکۆکیکردن لە پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان و ئەو تەحەددایانەی پەیوەستن پێیەوە، ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان پێیان وا نەبوو کە بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی شەڕ، لە حکومەتدا دەتوانین وڵات بەڕێوەببەین.
وتیشی: ئێمە بە پاراستنی کەرامەت و شانازی خۆمان بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی کۆمەڵگاکەمان دەکەین، و هەرگیز لە دیالۆگ ڕامان نەکردووە و ڕاناکەین.
پزشکیان زیادی کرد: هەرچەندە ئەمریکا سێ جار وڵاتەکەمانی کردۆتە ئامانج سەرەڕای ئەوەی کە ئەمەریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی لەناوبردنی ئێرانیان دا، بەڵام کاتێک ڕووبەڕووی بەرخۆدانی سەرتاسەری خەڵک و بەرپرسانی حکوومەت و هێزە چەکدارەکان بوونەتەوە، دوژمنان پێیانوابوو بە شەهیدبوونی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، گەل و فەرماندە و زانایان، وڵات دەڕووخێت بەڵام یەکێتی و یەکگرتوویی نیشتمانی و ناوخۆییمان زیادی کرد.
جەختیشیکرد: پێویستە ئەمریکا ئەو بیرۆکەیە لە مێشکی دەر بکات کە لە ڕێگەی تیرۆر و شەهیدبوونەوە تەسلیمی دەبین و دەمانخاتە سەر ئەژنۆ.
Your Comment